پەرهام پەروەری، خەڵکی سەقز و یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕش کە لە زیندانی ئێڤین زیندانی کراوە، لە ناڕەزایەتی بە حوکمی ناڕەوای سیستەمی دادوەریی ڕژیم، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی لێ کراوە کە ئەگەر لە مانگرتن لە خواردن بەردەوام بێت، دەگوازرێتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
پەرهام پەروەری لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.
حوکمی ئەم وەرزشوانەی خەڵکی سەقز دوای نزیکەی ٩ مانگ لە گرتنی کاتی، دەرچووە.
ناوبراو ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم لە تاران گیراوە و بۆ گرتووخانەی بەندی ٢٠ ٩ی وەزارەتی تروریستی ئیتلاعاتی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و لەوێ شکەنجەی جەستەیی کرا، کە تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ئەو شکەنجەیە بە جەستەیەوە دیارە.