بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠ ٢، باوک و کوڕێک لە دەریاچەی ڕەمین لە چابەهار خنکاون کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەم باوک و کوڕە نییە
نەبوونی ئیمکانات و بێ بایەخی دەسەڵات لەم بابەتە لە کەنارەکانی ناوچە جیاجیاکانی بەلووچستان، دیسان بووە هۆی ئەوەی خەڵکی بەلووچ بە دەستی بەتاڵ و بێ ئیمکانات بە دوای خنکاوەکاندا بگەڕێن.
دەوترێ دوای نزیکەی سەعاتێک هەوڵدان، خەڵکەکە توانیان تەرمی باوکەکە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەی سەرکەوتوو نەبووە٠