ودانت پاتێل; جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کاتیی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی ئێرانی بە درۆ و چەواشەکارانە نێوبرد.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە: ئەمریکا لە ڕێگەی فشاری دیپلۆماسی و هەماهەنگی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان و هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و سنووردار کردنی ڕەفتارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: حکوومەتی بایدن ئامادەیە هەنگاو بۆ پێشگرتن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی رژیمی ئاخوندی ئێران بنێت.