پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی کەرەج بۆ جێبەجێکردنی سزا

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی کەرەج بۆ جێبەجێکردنی سزا

چوار زیندانی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراون و پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترانەوە.
ناسنامەی دوو لەو زیندانیانە بە ناوەکانی فەرشاد عەبدولی و مەنوچێهر گودەرزی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فەرشاد عەبدولی تەمەن ٣٠  ساڵ و مەنوچێهر گودەرزی، هەردووکیان خەڵکی شاری هەرسین سەر بە کرماشان، لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکەی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج گوازرانەوە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی کەرەج بۆ جێبەجێکردنی سزا

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی کەرەج بۆ جێبەجێکردنی سزا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن