ئەمڕۆ هەینی ٩ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، هاووڵاتییانی ناڕازی لە حکومتی ئاخوندی ئێران لە ٣٩هەمین حەوتووی ناڕەزایەتیی خۆیاندا; دوای تاوانی هەینیی خوێناویی زاهیدان، لەسەر داوای مەولەوی عەبدولحەمید و بۆ ڕێزلێنان لە جێژنی قوربان، ڕێپێوانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.
دەوترێت نوێژی هەینیی ئەم حەوتوویە بە سەرپەرەستیی مەولەوی عەبدولغەنی بەدری، جێگری ڕاوێژکاری دارولعلووم و ئیمامی کاتیی هەینیی زاهیدان بەڕێوەچوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمڕۆ لە زاهیدان ئینتەرنێت تووشی بچڕان بوو