پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مێهدی سادقی تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە زیندان کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا

مێهدی سادقی تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە زیندان کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا

خەباتمێدیا: مێهدی سادقی، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئیلام کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندان ئازاد کرابوو، بە خواردنی حەب لە تەنیشت مەیدانی ئازادی لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو نزیکەی دە ڕۆژ لەمەوبەر، پاش گرتن و حوکمی چەندین جارە و بەرگەگرتنی چەندین شکەنجەی دەروونی و جەستەیی، لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا. مێهدی سادقی پێشتر لە ٢٠ ی ڕەزبەری ١٤٠ ١ی هەتاوی بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژ بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی، تێکدانی نەزمی گشتی و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکان گیرابوو. ناوبراو پاش پێنج ڕۆژ لێپرسینەوە و شکەنجەدان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا و ڕۆژی ٢ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. هەروەها ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠ ٣ی دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە بە شەش مانگ زیندان و ٧٤ قامچی و دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات مەحکووم کرا. مێهدی سادقی لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووەم گیرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ئیلام و دوای سێ ڕۆژ بۆ گرتووخانەی کاتیی ئیلام ڕاگوێزرا.


1 ساڵ و 4 مانگ و 20 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مێهدی سادقی تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە زیندان کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا

مێهدی سادقی تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە زیندان کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن