ڕۆژی هەینی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠ ٢، چەکداری نەناسراو لە گوندی بەغدانییە سەر بە شاری ئێرانشار تەقەیان لە هەرزەکارێکی بەلووچ کرد.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە "فەردین زەردکووهی"، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی نورەدین و دانیشتووی گوندی بەغدانییە ڕاگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، فیشەکێک بەر سەری ئەم مێرمنداڵە کەوتووە.