ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، ژمارەیەک کەسایەتیی ناسراو و ئایینیی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا بۆ پشتیوانی لە مەولەوی عەبدولحەمید، بەیاننامەیەکیان بڵاو کەردەوە، ئەم کەسایەتیانە لەم بەیاننامەدا نووسیویانە: لە پڕۆسەی بزووتنەوەی هەمەلایەنە و سەرانسەریی ئێراندا، گەلانی ئێران تا ئێستا بەرخۆدانێکی بەرفراوانیان بەرانبەر بە ستەمی دەسەڵاتدار نیشان داوە و زانایانی ئایینیی سوننەی ئێران لە هەموو نەتەوەیەک، وەک یەکێک لە هێماکانی بەرخۆدان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، هاتوونەتە مەیدان. لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، وێڕای بەرزنرخاندنی پشتیوانیی مامۆستایانی ئایینیی سوننە مەزهەب لە گەلانی ناڕازیی ئێران، گەلانی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران داوایان لە مەولەوی عەبدولحەمید کردووە کە پشتیوانی لە "ئازادی، سەروەریی یاسا، گەشەپێدانی نەتەوەیی، خۆشگوزەرانیی گشتی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و داواکارییەکانی دیکەی خەڵکی ناڕازی بکات و ئێمەش وەکوو کەسایەتیی ئایینیی ئێران، پشتیوانی لە مەولەوی عەبدولحەمید دەکەین.