شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی گرتن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

بەردەوامیی گرتن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

چارەنووسی موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ لە گرتووخانەی کاتی، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون لەمبارەوە خۆیان دەبوێرن.

موختار مینبەری تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، موختار مینبەری، کوڕی سابر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی گرتن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

بەردەوامیی گرتن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن