هانا نیومەن; نوێنەری ئاڵمان لە پەرلەمانی ئورووپا، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک دەقی نامەکەی رژیمی ئاخوندی بۆ باڵوێزخانەی سوید لە تاران بڵاو کردەوە کە خوازیاری کۆتایی هێنان بە ڕەخنەکانی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بوو.
خاتوو نیومەن لە وڵامی نامەی رژیمی ئاخوندی بۆ ڕاگرتنی ڕەخنەکانی لەم حکوومەتە، پێداگری لەوە کردەوە کە درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی تویتێک وێڕای ئاماژەدان بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و پارێزبەندی ئیبراهیم ڕەئیسی سەبارەت بە کوشتنی هەزاران کەس، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی ڕێبەرانی رژیمی ئاخوندی بووەوە.
رژیمی ئاخوندی لەم نامەیەدا ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەو نوێنەرەی مانگی ڕابردوو سەبارەت بە پارێزبەندی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پێوەندی لەگەڵ کوشتنی هەزاران کەس دەربڕی