پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوی شەهلا چووپانی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سنە

گواستنەوی شەهلا چووپانی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سنە

خەباتمێدیا: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهلا چووپانی"، دوای گرتنی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، شەهلا چووپانی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای گرتنی لەلایەن هێزەکانی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە، بۆ دامەزراوەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە، ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی، بێبەری کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٩ی بەیانی، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی پەلاماری ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییەیان لە شارەکی قەوەخی سەقز دا و ناوبراویان گرتووە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم هاووڵاتییە بەهۆی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە گیراوە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوی شەهلا چووپانی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سنە

گواستنەوی شەهلا چووپانی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن