پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پچڕانی بە ئەنقەستی تەلەفۆن لە بەشی ژنانی زیندانی سنە

پچڕانی بە ئەنقەستی تەلەفۆن لە بەشی ژنانی زیندانی سنە

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان سیستەمی تەلەفۆنی زیندانی سنە لە بەشب ژنان کە دەکەوێتە ناوەندی چاکسازی ئەم شارە بە هۆکاری نادیار لە لایەن بەرپرسانەوە پچڕاوە و ئەم بابەتە شەپۆلێکی نیگەرانی لە نێو بنەماڵەی ژنە زیندانییەکان دروست کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە حەوتووی ڕابردووەوە تەلەفۆنەکانی بەشی ژنانی زیندانی سنە بە تەواوی پچڕاوە و لەم ماوەیەدا زیندانیان لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوون بۆ ئەم هەلوومەرجە لەلایەن ژنە زیندانیانی گیراوی بەشی چاکسازیی سنە و ڕەوانەکردنی بنەماڵەکانیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە و تا ئێستا داواکارییەکانیان بێ وەڵام ماونەتەوە.
هۆکارەکانی پچڕانی تەلەفۆنەکانی بەندی ژنانی زیندانی سنە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ئەنجام دراوە، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە خراپی و پچڕانی و لەکارکەوتنی سیمەکانی زیندان بانگەشەی بۆ کراوە. بەڵام بەشێک لە خانەوادەی زیندانییەکان پێیان وایە ئەم کارەی بەرپرسانی زیندان بە ئەنقەست و بۆ فشارخستنە سەر زیندانییەکان ئەنجام دەدرێت.


1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پچڕانی بە ئەنقەستی تەلەفۆن لە بەشی ژنانی زیندانی سنە

پچڕانی بە ئەنقەستی تەلەفۆن لە بەشی ژنانی زیندانی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن