خەباتمێدیا: ئەنجوومەنی گشتیی یەکیەتیی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی خۆی ڕاگەیاندووە، پێداگری لە درێژەدان بە چالاکییەکانی خوێندکاران لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕژیمی ئاخوندی کردۆتەوە.
ئەم ئەنجومەنە وێڕای بیرخستنەوەی ڕێگا جۆراوجۆرەکانی سەرکوتکردن و گرتن و مەحکوومکردنی خوێندکاران لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی, پێداگری لەوە کردەوە: بەڵێن دەدەین کە چالاکیی سەندیکاکان تەنیا لە پێکهاتە بێ بنەماکاندا سنووردار نابێت، بۆ ئەوەی هەرکاتێک ئارەزووی هاودەنگیتان وروژێنرا، بتوانن سەرکوت بکەن. ئەو ڕێگایەی ئێوە لەسەری ڕۆیشتوون نەک هەر بێهیوای نەکردووین، بەڵکو بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هێندەی تر پتەو بین لەسەر هەنگاوەکانمان بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانمان.