پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێگەنەدان بە دەستپێگەیشتنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی خوسرۆ عەلیکۆردی

ڕێگەنەدان بە دەستپێگەیشتنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی خوسرۆ عەلیکۆردی

خەباتمێدیا: خوسرۆ عەلیکەردی، پارێزەری خانەوادەیی ئەبولفەزل ئادینه زادە، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: من بە "چالاکی تەبلیغی دژ بە دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی تاقمە دوژمنکارەکان" تۆمەتبار کرام.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێگەیان بە پارێزەرەکەی نەداوە بچێتە ناو دۆسیەکەوە، پێداگری لەوە کردەوە: من ئامادە نیم بەپێی مادەی ٤٨ پارێزەر وەربگرم.
ئەم پارێزەرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ڕۆژی شەممە ١٠ ی خاکەلێوەی ١٤٠ ٢ لەگەڵ پارێزەرەکەم جەواد عەلیکۆردی لە لقی ٩٠ ١ی لێکۆڵینەوەی مەشهەد ئامادە بووم. لێکۆڵەر، تۆمەتیØ› "چالاکی تەبلیغی دژ بە سیستەمی ئاخوندی لە پێناو قازانجی گروپەکانی دژبەری دەسەڵاتی پێی ڕاگەیاندم"، و ئامادە نەبوو پارێزەرەکەم وەربگرت, چونکە لە لیستی ئەو پارێزەرانەدا نییە کە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پەسەندی کردووە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێگەنەدان بە دەستپێگەیشتنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی خوسرۆ عەلیکۆردی

ڕێگەنەدان بە دەستپێگەیشتنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی خوسرۆ عەلیکۆردی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن