خەباتمێدیا: فەرزانە فەسیحی لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکانی ۱۰۰ مەتری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی وەرزشی جامی کازانۆڤ بە ڕیکۆردێکی ۱۱.۴۱ چرکە زووتر لە ڕکابەرەکانی دیکە هێڵی کۆتایی بەزاند.
ئەم وەرزشوانە ژنە نازناوی پاڵەوانێتی ئەم پێشبڕکێیەی بەدەستهێنا و ڕێکۆردی نیشتمانی شکاند.
خاتوو فەسیحی پێشتر لە یاری کۆتایی پێشبڕکێی ٦٠ مەتریدا, لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتی وەستابوو، هاوار دەکات: "تەنها بۆ خەڵکی ئێران و بۆ دڵخۆشی خەڵکی ئێران".