خەباتمێدیا: دایکی ئەبولفەزڵ ئەمیرعەتایی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لەلایەن بەکرێگیراوانی حکوومەتەوە شەهید کرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاند: وەزارەتی ئیتلاعات پێی ڕاگەیاندوون کە بۆ ڕێوڕەسمی چلەی ئەبولفەزل دەتوانن ئیزن وەربگرن، بەڵام ئێمە ڕێوڕەسمەکە دەگرین.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: لەو کاتەوەی نووسیم "مانگ ڕۆیشت، مانگت بمرێ ئاسمان"، پێوەندییە هەڕەشە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانم دەستیان پێکرد.