خەباتمێدیا: کەماڵ لوتفی; باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لەو گەنجانەی لە ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری دێگولان شەهید کرا، و لە زیندانی کامیاران دایە، دوای ئەوەی بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی بۆ ماوەیەکی کورت ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی وەربگرێ ڕەوانەی زیندان کرایەوە.