خەباتمێدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی سەید ئەحمەد تاڵانە، نزیک بە دوو حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە گیراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکانØ› هاووڵاتییەک بە ناوی سەید ئەحمەد تاڵانە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی دەسڵات لەو شارە گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئەم لاوە کوردەیان لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی، گرتووە. لە هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خانەوادەکەی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.