خەباتمێدیا: سەجاد پیرفەلەک، مامی کیان پیرفەلەک، دوای زیاتر لە دوو حەوتوو لە گرتنی و مانەوەی لە گرتووخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی ئیزە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سپیدار لە ئەهواز ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، لە لایەن بەکرێگیراوانی جلوبەرگی شەخسیەوە ڕفێندرا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ئیزە ڕاگوێزرا بوو.