خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، "هێمن مەحموودی" کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، سەر بە سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی دەموچاو و سەر و شانی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی فارابی لە تاران گواسراوەتەوە.