خەباتمێدیا: ئارمین ڕۆستەمی برای شەهیدی ڕێگەی ئازادی دوکتور ئایدا ڕۆستەمی پەیامێکی بۆ کۆمەڵگەی پزیشکی ئێران; بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونی خوشکەکەی لە ٢٥ی پووشپەڕ بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی بەڕێزی پزیشکان دەکەم بە یادی ئایدا، بە هەر ڕێگەیەک کە دەکرێ، خزمەتگوزاری پزیشکیی بێبەرامبەر پێشکەش بکەن، داوا لە خەڵکی بەڕێزی ئێران دەکەم کە بەشێک لە تێچووی چارەسەر یان دەرمان بۆ نەخۆشە کەمدەرامەتەکان لە ئەستۆ بگرن، یان بە یادی ئایدا زەردەخەنەیەک بخەنە سەر ڕووخساری منداڵان!