خەباتمێدیا: سپیدە قولیان، چالاکی مەدەنیی زیندانیکراو، لە لایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵەوە بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە سکاڵای ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵەر ئامینەسادات زەبیحپوور، بانگهێشت کراوە.
سپیدە قولیان; بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە لەم دادگایە ئامادە نابێت.
ناوبراو لەسەر ڕۆڵی ئامینەسادات زەبیحپوور بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ، سکاڵای لەسەر تۆمار کرد، بەڵام سیستەمی گەندەڵی قەزاییی ڕژیم بە خێرایی دۆسیەی دژی ئەم ڕۆژنامەنووسە بە داخراو ڕاگەیاند.