خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ ٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری، ئەم هاووڵاتییە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: موختار مینبەری، لە ماوەی گرتنیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، موختار مینبەری، کوڕی سابر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەتییەکانەوە گیرا بوو.