خەباتمێدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی گەزکەسکی پیرانشار بە ناوی "موحسین عەزیزی"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە گیراوە.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موحسین عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گەزگەسکی سەر بەو شارەو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گرتوویانە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.