خەباتمێدیا: کرێکارانی فەرمی کۆمپانیای نەیشکەری حەوت تەپە بۆ چەندەمین جار کۆبوونەوی ناڕەزاییان دژ بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بەڕێوەبرد.
ئەو کرێکارانە سەرەتا لەبەردەم نووسینگەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە کۆبوونەوە و دواتر ناڕەزایەتییەکانیان گواستەوە بۆ فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕی کۆمپانیاکە.
ناڕازییان داوای جێبەجێکردنی خێرای داواکارییەکانیان کرد و ڕایانگەیاندØ› ئەگەر تا کۆتایی ئەم حەوتوویە هیچ کارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نەگیرێتەبەر، ڕۆژی شەممە لە بەردەم پارێزگای خوزستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.