پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریس پشتڕاستکرایەوە

حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریس پشتڕاستکرایەوە

خەباتمێدیا: دادگای باڵای ڕژیم بڕیاری لەسێدارەدانی عەباس دریس، یەکێک لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی پشتڕاستکردەوە.
فریشتە تابانیان; پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.
عەباس دریس ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرانی ئیتلاعات گیرابوو.
فریشتە تابانیان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریس لە لقی ٣٩ی دادگای باڵا بە تۆمەتی شەڕ پشتڕاستکرایەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ناڕەزایەتییانەی باس کراون. تەنانەت ئەم حوکمه بەمن ڕانەگەیەندراوە و له ڕێگەی ئاگاداریی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ماهشەر زانیومە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریس پشتڕاستکرایەوە

حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریس پشتڕاستکرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن