خەباتمێدیا: چوار هاووڵاتی بەهایی بە ناوەکانی شادی شەهیدزادە، مەنسوور ئەمینی، وەلیئەڵڵا قەدمیان و عەتائەڵڵا زەفەر هەریەکەیان لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کران.
بە پێی ئەو حوکمەی کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەری دەسەڵات ئیمان ئەفشاری و ئاگادار کردنەوەی ئەو هاووڵاتییانە، شادی شەهیدزادە، مەنسوور ئەمینی، وەلیئەڵڵا قەدمیان و عەتائەڵڵا زەفەر هەریەکەیان بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپ و ڕێکخراوە نایاساییەکان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بەپێنج ساڵ بەندکران و سەرجەم بیست ساڵ سزا بەسەریاندا سەپێندراوە.
دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە بەهاییانە لە ١٠ ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.