شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

گرتنی دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

خەباتمێدیا: شەفیع بابەکری، خەڵکی شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراو. شوانە بابەکری، برا گەورەی ناوبراو دوو ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئەم ناوەندە حکوومەتییەوە گیرا بوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراوە.
گرتنی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن ٣٨ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە گیرا بوو.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم دوو برایە کوڕی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕی" بەندکراوی سیاسین، کە لەلایەن دەسەڵاتەوە لە سێدارە درابوو.


1 ساڵ و 4 مانگ و 16 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

گرتنی دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن