خەباتمێدیا: پەیمان گەڵوانی، خەڵکی مەهاباد، دوای تیپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ له گرتنی و ڕاگوێزڕانی بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، لەژێر شکەنجەدا شەهید کرا.
ناوبراو له ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ بەهۆی شکەنجە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شاره.
هێزە ئەمنییەکان به بنەماڵەی گەڵوانییان وتووە کوڕەکەیان بەهۆی کەوتنەخوارەوه چووەتە کۆما.