خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، ڕیبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە نزیک گوندی حوسێن ئاوای دیواندەرە لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی حکوومەتەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ڕیبوار عەبدوڵڵاهی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێشتر ڕیبوار عەبدوڵڵاهی بەهۆی چالاکییەکانیەوە گیرابوو و سزای بەسەردا سەپێنراوە.