خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان, هێزە بەکرێگیراوەکانی حکوومەت هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کۆلاهی سەر بە شارۆچکەی میناب و لە کاتی گەڕان و خاپوورکردنی ماڵی خەڵکی گوندەکەدا چوونەتە نێو ماڵی دانیشتووانی گوندەکە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانیان گرتووە.
ئەم هێرشە بە بیانوی قاچاخی سووتەمەنی کراوە. ڕژیم بە ئەنقەست و به بڵاوکردنەوەی هەژاری و بێکاری لە نێو خەڵکی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و هورمزگان، وایان کردووە کە ئەو خەڵکه ناچار بن بە سووتەمەنیبەرییەوە خەریک بن و بۆ پڕکردنەوەی بژیویان ڕێگەیەکی سەخت ببڕن.