خەباتمێدیا: لەدوای گرتنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، چارەنووسی عوسمان هەمزەزادە پاش گرتنی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە هێشتا ناڕوونە.
عوسمان هەمزەزادە، تەمەن ٤١ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی کوروش ئاوای سەر بە شاری شنۆیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئەمنی، گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
گرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ لێدانی توندی بەکرێگیراوانی ئەمنی و بەبێ فەرمانی دادگا بووە.
هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە و ڕووبەڕووی وەڵامنەدانەوەی دەسەڵاتی قەزایی و ئەمنی بوونەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری گرتن، تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.