خۆکوژی دوو گەنجی خەڵکی ئورمیەو دیواندەرە
خەباتمێدیا: لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی گەنجانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە خۆیان کوشت.
خەباتمێدیا: لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی گەنجانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە خۆیان کوشت.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر، گەنجێکی خەڵکی گوندی کەڵەکان ی سەربە شاری دیواندەرە بەناوی بێهنام نادری تەمەن 20 ساڵ و کوری عەتا، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی خستۆتە ناو بیری ئاوەو خۆی کوشت.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، شەوی ڕابردوو کچێکی گەنج لە ئورمیە بەهۆی گرفتی کۆمەڵایەتی خۆی لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی فڕێ داوەتە خوارێ و خۆی کوشتووە.
ناوی ئەو هاووڵاتییە کە دانیشووی گەڕەکی شێخ تەپە ی ئورمیە بووە، هەتا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.