خەباتمێدیا: سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، زیندانییەک بە ناوی "حامید حوسێنپوور"، خەڵکی شاری شووت لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە درا.
ئەم زیندانییە، ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" گیرابوو و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانی دەسەڵات بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.