خەباتمێدیل: ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ، لە هەمان کاتدا کە نوێژی هەینی بە پێشنوێژی مەولەوی عەبدولحەمید بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیم لەسەربانی خانووەکانی هاووڵاتیان لە دەوروبەری موسەلا و مزگەوتی مەککی لە زاهیدان جێگیرکرابوون.
بەگوێرەی میدیاکانی بەلووچستان، کەشی ئەمنی لە شاری زاهیدان زاڵە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە هێزە سەربازییەکان و قەناس بەدەستەکان لە دەوروبەری موسەلا و مزگەوتی مەککی جێگیرکراون.
پێش ئەمەش چالاکوانان باسیان لە خراپی دۆخی ئینتەرنێت لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کردبوو.