خەباتمێدیا: کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئاوایی نوورئاوا لە ناوچەی پێهرە بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە کرد.
دانیشتوانی ئەم گوندە سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان و دەرگای قوفڵکراوی ئەو ئۆرگانانە ڕاپۆرتیان بە قایمقام و بەشی ئاو و ئاوەڕۆی ڕژیم لەوشارە داوە.
دەوترێت، دانیشتوانی ئەم گوندە ماوەی چەند حەوتوویە لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن و سەرەڕای بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە.