خەباتمێدیا: داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان بە ئاگادارینامەیەکی فەرمی ٥٤ پارێزەری ئەو شارەی بانگ کردووە و داوای "ڕوونکردنەوە"ی لێیان کردووە.
داواکاری گشتی و شۆڕشی دەسەلات لە شاری بۆکان فشارەکانی سەر ٥٤ پارێزەری چالاکی ئەم شارەی زۆرتر کردووەتەوە و لە ئاگادارینامەیەکی فەرمیی دا باسی لەوەی کردووە کە ئەو پارێزەرانە بەهۆی "بڵاوکردنەوەی وێنە، فیلم و بابەتگەلێکی پێچەوانەی پاراستنی بنەما گشتییەکان بەپێی بەرژەوەندی دەسەڵات, بانگ کراون.
بانگکردنی ئەم پارێزەرانە لە کاتێکدایە کە لە مانگی خەرمانانی ۱۴۰۱ی هەتاوی ئەم کەسانە لە ڕەوتی شۆڕشدا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆیان لە خانەوادەی ژینا ئەمینی و هەروەها هەڵسوکەوتی نایاسایی لەلایەن دامەزراوە حکوومەتییەکانیان مەحکوم کردووە.
بەپێی ئەو ئاگادارینامەیە پێویستە ئەم پارێزەرانە لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ ی پووشپەڕ تاکوو پێنج ڕۆژی دیکە واتە ٢٥ی پووشپەڕ، سەردانی دادگا بکەن و لەوێ ئامادە بن.