جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
ئەندام و لایەنگرو هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران!
٣٠ پووشپەر یادی سیانزدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلالە ددین حوسەینی ڕێبەری ناودارو زانای گەلی کوردو دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە.
مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی ئەو ڕێبەرو کەسایەتیە مێژژویی و دڵسۆزەی گەلی کوردە کە گیان و ژیانی بۆ سەربەرزی و ئازادی نەتەوەی کورد و ڕزگاری کوردستان و خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی پاشایهتی و ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی تەرخان کرد.
ژیانی پڕ لە سەروەری و نەسرەوتن و ئازایەتی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی لە بەرانبەر دیکتاتۆراندا، سەلماندی کە دژمنی لە ئاشتی نەهاتوی دیکتاتۆری و داگیرکەران و یاری وەفاداری هاونیشتمانیان و دڵسۆزی کوردستان و جەماوەری سەرانسەری ئێرانە.
کومسیۆنی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی هەر چی بە شکۆتری یادی سیانزدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلالە ددین حوسەینی، داوا لە خەڵکی کوردستان، ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە شارو ناوچەکانی کوردستانی ئێران دەکات بە بڵاو کردنەوەی وێنەی مامۆستا شێخ جەلال و ووتارو ڕاسپاردەکانی، بە شێوەی بەربڵاو کاری تەبلیغی ئەنجام بدەن.
درود بۆ ڕۆحی بەرزی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی
سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ ڕۆحی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی لە ئێران بە تایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومسیۆنی تەشکیلات
٢٤ ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ ی هەتاوی
١٥ ی ژوئیەی ٢٠ ٢٣ زایینی