جەماوەری خەباتکار و ئازادیخوازی کوردستان و ئێران!
لاوانی بوێر و شوڕشگێڕ و ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی!
لە مێژووی خەباتی ئازادیخوازی کورد و کوردستان چەندین کەسایەتی دیار و بەناوبانگ و زانای تێدیایە کە بە هۆی خەبات و موبارزەی لەخۆبردوانه بونەته هۆی بەرەو پێشبردنی حاستی ووشیاری کۆموڵگەو لە خەباتی مافخوازانەی کوردستاندا مێژوێکی پڕشنگداریان هەیەو لە دڵی خەڵکداو لە مێژوودا ناویان بە زیندوویی ماوەتەوه. یەکێک لەو کەسایەتیانه، نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە کە زۆربەی تەمەنی پڕ٠ لە شانازی تەرخانی ڕێگەی ئازادی نەتەوەی کورد و نیشتمانەکەی کرد. نەمر مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی هەر لە ١٦ ساڵی و لە سەرەتای تەمەنی لاویەتی یەوە، بڕیاڕی بە ئەندام بوون لە کۆمەڵەی ژ_ک "کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان"ی دا، کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیی کوردی لە کوردستانی ئێران دا بوو.
بەڕێزیان ژیانی پڕ لە تێکۆشان و خەباتی دژوار و سەربەرزانەی هەڵبژارد و چشی کرد لە ماڵ و ژیانی ئاسودەو خۆشیەکانی، لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد. جەنابی مامۆستا سەیید جەلال جگە لەوەی کە مامۆستایەکی ئایینی بەهەڵوێست بوو, یەکێک لەو کەسایەتییه کورد پەروەر و نەتەوه خۆشەویست و زۆر بەنرخانە بوو کە له پێناو پاراستنی زمان و فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی و هەروەها بایەخ دان بە زمانی ڕەسەنی کوردی ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە. مامۆستای نەمر باوڕی وا بوو که پێویستە لاوان و خوێندکاران جگە لە خەباتی چەکداری و سیاسیی, لە خەباتی مەدەنی ڕوڵی ئەساسی و بەرچاویان هەبێ و هەمیشە مەدرەسەو قوتابخانەی بە سەنگەرێکی پڕ بایەخ و مەکۆی شۆڕش دەزانی. بۆیه مەجال و دەرفەتی پێویستی بۆ لاوان و خوێندکاران دەرەخساند و لە سەرکردایەتی و بەڕێوەبەریەکانی سازمان دا کەڵکی بەجێی لێ وەردەگرتن کە وەک نەموونە دەکرێ ئاماژە بە کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بکەین کە پەروەردەی دەستی باوکی بەڕێزیانن و هەر لەتەمەتی لاویەتی بوو بە هاوڕێی باوکی ئازیزی و هەتا ئێستاش بەردەوامە لە خزمەت به گەل و نیشتمان.
لاوانی هێژا و تێکۆشەر!
ئەمساڵ لە کاتێکدا سێزدە ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە دڵهەژێنەدا تێدەپەڕێت کە زۆڵم و جەوری لەڕادەبەدەری دەسەڵاتی ئاخوندی لە لووتکەی خۆیدایە و زۆرتر لە هەر کاتێک هەڵوێستە بەنرخ و شیاوەکانی ئەو گەورە پیاوه لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخۆندی و پاشماوەکانی پاشایەتی خۆی ئەنوێنێت. لاوانی ئەمڕۆ لە ناوخۆ و لە ڕیزەکانی خەبات بەجێی بوونی ستراتێژی فکری و ڕاستی و دروستی و بێ هەڵە و پەڵە بوونی ڕێگەی سازمانی خەبات و جەنابی مامۆستا سەیید جەلال زۆر بە جوانی و ڕوونی هەست پێی دەکەن و دڵنیان کە ڕێبازێکی دروستیان هەڵبژاردوە و لەم بۆنەدا پەیمان نوێی دەکەینەوە کە بەردەوام بین لەم ڕێبازە پیرۆزە و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێنوێنی و بڕیارەکانی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات, هەتا سەرکەوتنی یەکجاری لە خەبات دژ بە داگیرکەر پاشەکشە ناکەین.
دڵنیاین کە زۆر ناخایەنێت کە لە کوردستانی ڕزگارکراوی خۆماندا دەتوانین بە ئازادی بژین و ئاڵای پڕ شکۆی کوردستان و سازمانی خەبات لە گەڵ ڕێبوارانی ڕێبازی پیرۆزی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی,لە ناوخۆدا هەڵبکەین.
جارێکی دیکە هاوسۆزی خۆمان بەم بۆنەوه ڕادەگەینین و دڵێین نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەت دا دەژین.
بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی شێلگیرانەی دژ بە داگیرکەران و دیکتاتۆران
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری