خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ی هەتاوی ڕێوڕەسمی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بەشداری بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات کاک بابەشێخ حوسەینی و ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لە کادر و پێشمەرگە, ئەندام و لایەنگەرانی سازمانی خەبات, له بنکەی سەرکردایەتی سازمان بەڕێوە چوو.
پێشەکی خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە کورتە پەخشانێکی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی ڕێبەر و لێوەشاوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشکەش بە بەشداربووان کرد و ڕێوڕەسمەکەی کردەوه.
سەرەتای بەرنامەکان لەلایەن لێژنەی ئامادەکاری بەخێر هاتنی بەشداربووان و میوانانی بەڕێز کرا و بە سرودی نیشتمانی "کوردستان" و فاتحەیەک بۆ گیانی پاکی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و سەرجەم شەهیدانی سازمانی خەبات و ڕێگەی ئازادی دەستی پێی کرد.
لە بڕگەی یەکەمی بەرنامەکەدا داوا کرا لە بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات, کرا ووتارێک لەم یادەدا پێشکەش بکات و بەڕێزیان وتارێکی پڕ بایەخ و شیاوی لەسەر ژیانی جەنابی مامۆستا و ڕێبازی پاکی سازمانی خەبات پێشکەش به ئامادەبووان کرد.
لە بڕگەی دووهەمی بەرنامەکان دا پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەم بۆنەوه لەلایەن بەڕێز خاتوو شیلان محەممەدی, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئافرەتانی خەبات پێشکەش کرا.
لە درێژەدا بابەتێکی یەکێک له ئەندامانی ناوخۆیی سازمانی خەبات لەمەڕ ژیانی پڕ بایەخ و پڕ لە شانازی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال لە لایەن بەڕێز کاک ڕێبوار حوسەینی خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکان دا پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەم بۆنەوە لە لایەن بەڕێز کاک کەریم بابەکری, ئەندامی بەڕێوەبەری لاوانی خەبات خوێندرایەوه.
لە درێژەدا پەخشانێکی دیکەی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی لەلایەن بەڕێز خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی پێشکەش کرا و پاشان لە بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا کاک ڕێبوار حوسەینی بۆ یادی ۱۳ ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, شیعرێکی خۆی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و بەم جۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات هات.