نیشتمان ئه‌حمه‌دیان
جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ له 10ی دیسه‌مبری ساڵی 1948 له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سند کرا. بنه‌مای ئه‌م جاڕنامه له‌سه‌ر مافی یه‌کسان و هاوبه‌ش بۆ هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ر ئه‌م گرده زه‌ویه دیاری کرا به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و زمان و ئاین و شوێنی نیشته‌جێبون و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و چینایه‌تی. له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وادار کران که به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ڕێز له به‌ها هاوبه‌شه‌کان بگرن و شکۆمه‌ندی و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان و دادگه‌ری و یه‌کسانی و پاراستن و ڕێکخستنی مافه بنچینه‌یه‌کانی تر له ڕێگه‌ی یاساوه ڕێک‌بخرێن و مافی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها خوێندن به‌زمانی دایکی و مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی پارێزگاری و هه‌بوونی خێزان و ژیانێکی شایسته، مافی خۆ پێگه‌یاندن و ڕۆشنبیری هه‌یه و پێویسته هه‌موو لایه‌ک ڕیز له‌و بنه‌مایانه بگرن و پێشێلی نه‌که‌ن و هه‌موو ووڵاتانی ئه‌ندام هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن له جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕگانه‌ی که له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتوه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا به‌دیهاتنی دنیایه‌که که تێیدا مرۆڤه‌کان بتوانن به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن و نه‌ترسێن، و نه‌هێڵدرێ زوڵمیان لێ بکرێ ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌رزترین ئاواته‌کانی مرۆڤ راگه‌یاندراوه. به‌داخه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٧٤ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م جاڕنامه‌یه‌دا، ده‌بینین که چۆن له ووڵاتانی دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ بۆ نموونه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان له ئێران، ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تایه‌کانی هاووڵاتیان پێشێل ده‌کا و به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه به دڕنده‌ترین شێوه له‌لایه‌ن ده‌زگا سهرکوتهکانیهوه، وه‌ک ده‌زگای ئیتلاعات و سوپای تیرۆریستی پاسداران و چه‌ندین ده‌زگای تیرۆرستی دیکه‌وه خه‌ڵک ده‌درێنه به‌ر گوله و شکه‌نجه ده‌رێن و زیندانی ده‌کرێن. من لە ، وتارەکهم دا دەمهەوێ باسی پێشێلکردنی مافه‌کانی ئافره‌تان بکه‌م له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان دا چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک ڕۆژانه ده‌چه‌وسێنه‌وه و مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌دا ژن به کۆیله کراوه و مافی ژن بوونی لێ زه‌وت کراوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕژیمه گه‌شه‌یان به کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالاری داوه و فکر و هزری پیاوسالاریان زاڵکردوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران و به‌م شێوه‌ش ژنان له‌هه‌موو به‌های مرۆڤ بوون بێ به‌ش کراون و له هه‌موو کایه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دوور ده‌خرێنه‌وه و په‌راوێز ده‌خرێن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌موو یاساکانی بەدژی مافی ژنان داڕشتووە، هه‌ر بۆیه زۆر سەختە بو ژنان له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نیزامه گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆر و دژه ژنه‌دا، بتوانن چالاکی بۆدەستەبەر کردنی مافەکانیان بکەن. لە ماوەی دەسەڵاتداری ئه‌م ڕژیمه دا ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی ژنان لە ڕوی سیاسی، یاسای، کومەڵایەتی، دەرونی و جسمی دا، بەرەو خراپتر دەچێت. ئه‌م ڕژیمه نه‌گریس و دژه ژنه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا زۆر یاسای بە دژی مافی ژنان چه‌سپاندوه کە من ئاماژه بە هەندێکیان ده‌که‌م. ١. حیجابی ئیجباری (زۆرەملێ). ٢. به‌شوودانی به‌زۆر و بێ خواستی کچه‌که خۆی. ٣. ڕێگه‌دان به ده‌ستدریژی کردن بۆسه‌ر ژنان، به‌تایبه‌ت ژنانی سیاسی و دژ به ده‌سه‌ڵات. ٤. ڕێگه‌دان به کوشتنی ژنان بە بیانوی ناموس. ٥. ڕێگه‌دان به بەردبارانکردنی ژنان تا کوشتن. ٦. نەبوونی هەلی کار و ڕێگه‌پێدان له ڕێگریکردنی ئافره‌تان له کار و تێکه‌ڵاویان له ناو کۆمه‌ڵگادا. لە یاساکان دا دیاریکراوە کە ژن ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە منداڵی بیت و پەرەوەردەی بکات. هەوەها لە چوارچێوەی خانەوادەدا ژن ئەرک و بەرپرسیاریەتی زیاتر لە ئەستۆبگرێ. ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه و ده‌یان نموونه و خاڵی تریش ئه‌وه ده‌سه‌لمێن، که ده‌سه‌ڵاتی دژه ژنی ئاخونده‌کان، هه‌رگیز ئاماده نین له ڕوانگه‌ی ئه‌م جاڕنامهوه که بۆ مافی هه‌موو مرۆڤه‌کان دیاری کراوه گۆڕانکاری له یاسا دواکه‌وتوه‌کانی خۆیان دا بکه‌ن و ڕێز له مافی نه‌ته‌وه‌یی و تاک به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌تان بگرن. هه‌ربۆیه ئه‌رکی هه‌ر ژنێکی خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره که شانبه‌شانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی و یه‌کسانی خه‌بات دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بکات و له پێناو ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌تان تێ‌بکۆشێ و دژی ئه‌م ده‌سه‌لاته بوه‌ستێته‌وه و هه‌وڵ بۆ ڕوخان و له‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه دژه ئینسانی و دژه ژنیه بدات.