پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشت و دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەردین مستەفایی لەلایەن دەسەڵات

بانگهێشت و دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەردین مستەفایی لەلایەن دەسەڵات

خەباتمێدیا: فەردین مستەفایی، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی ڕووداو سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن دامەزراوەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵەکان، ناوبراو سەبارەت بە کردەوەی ئامانجدار و بڵاو کردنەوەی زانیاری لەژێر کاریگەریی میدیای بیان, لێپرسینەوەی لێکراوە. هەروەها بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پاسپۆرتی ئەم ڕۆژنامەنووسە که ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە، له لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوه. هەرچەندە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتەکەی فەردین مستەفایی نییە، بەڵام پێدەچێت گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری ئەم پرسە بێت. پێشتریش ناوبراو بە هۆی چالاکی میدیایی لە لایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعات و ئەمنیەتی دەسەڵات لەشاری سەقزەوە بانگهێشت کرابوو.


1 ساڵ و 3 مانگ و 17 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشت و دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەردین مستەفایی لەلایەن دەسەڵات

بانگهێشت و دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەردین مستەفایی لەلایەن دەسەڵات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن