خەباتمێدیا: لە ڕۆژی چوارشەممه ۱۱ی گەلاوێژ, دارستانەکانی ئاوایی "ئاسنەوە" ئاگری تێی بەردراوەو ڕۆژی پێنجشەمەش لە چەند شوێنی جیاوازەوە ئاگر بەردراوەتە گیانی دارستانەکانی "گومارەلەنگ و دەرەوەران". جێی ئاماژەیە بەشێکی زۆری دارستانەکانی ئەو دوو ناوچەیە لە ڕووبەرێکی زۆر بەرفراواندا سووتاون و وێڕای بەشداریی بەرچاوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و کەسانی خۆبەخشی ناوچەکە و سەرچاوە سروشتییەکان، تا هەنووکە نەکوژێندراوەتەوە و بەرەو قەیران و کارەساتێکی گەورە دەچێتە پێش. سەرەڕای بوونی کۆسپ زۆر و هاوکاری نەکردنی دەسەڵات بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە, ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوز ڕایانگەیاندووە کە ئێمە بەڵێنمان داوە کە بەسەر ئەو ئاگرە نیشتمان سۆزەدا سەرکەوین.