لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی "ڕەیان فاتمیپوور" لە گوندی تایشەی دەشتی زەهاو بەهۆی گڕگرتنی گاز، سووتاوە و پەنای بۆ حەمام بردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاو جەستەی بە توندی سووتاوە٠ دوای ئەوەی دراوسێ و خێزانەکەی ئاگادارکرانەوە، ئاگرەکە کوژێنرایەوە و "ڕەیان" ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی زۆری سووتانەکەی بە ئازارێکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا. ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆربەی میدیا نێوخۆییەکان بەتوندی ڕەخنەیان لە قەیرانی کەم ئاوی گرتووە، بەتایبەتی لە گوندەکان، بەڵام بەرپرسانی ناکارامە هیچ گرنگی به کهمی و نهبوونی ئاو نهداوه. ڕەیان دووەم قوربانیه که بههۆکاری نهبوونی ئاو لهماڵیاندا لە دوای ئاگرین عەلیمورادی تەمەن ٥ ساڵ لە سەرپێڵ زەهاو گیان له دهست دهدات.