شەوی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠ ٢ی ههتاوی، ڕەسوڵ گاگەشی، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی زەرد" ی سەر بە شاری سەردەشت کە باوکی ٥ منداڵە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە ئەنقەست و بە ئۆتۆمبێل لە سنووری شێلمان کرایە ژێرەوە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لەدەستدا.