حسێن حسێن پوور، یەکێک لەو کەسانەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد به‌هۆی برینداریه‌وه چاوێکی له‌ده‌ست دابوو، هەوڵی خۆکوژی داوە. خوشکەکەی ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تویتەر ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی ناوبراو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بڵاونەکراوەتەوە. ناوبراو لە خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان چاوی بریندار بوو. پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێگری لە نەشتەرگەری چاوی دەکرێت و دوای مانگێک چاوەڕوانی، پێش نەشتەرگەرییەکەی پێی گوترابوو که ناوه‌که‌ی له لیستی عه‌مه‌لدا ده‌رهاتوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆی خراپترکردنی دۆخی ناوبراو.