ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠ ٢، هێزە نیزامی و دامەزراوەی نیشتەجێبوون بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی شارەوانیی زاهیدان هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی شەهرەکی جیهادی زاهیدان و چەندین خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی بەلووچیان لەگەڵ کەلوپەلی نێو ماڵەکاندا تێکشکاند. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی، هێزە سەربازییەکان سەرەتا بە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سەربازی گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و دواتر بە چەند لۆدەر ماڵی هاووڵاتیانیان تێکشکاندووە، تەنانەت ڕێگەیان بە خەڵک نەداوە کەلوپەلەکانیان دەربێنن.