هاونیشتمانیانی خۆڕاگری کوردستان!
ژینگە پارێزان و ناوەندە مەدەنیە تێکۆشەرەکان!
سپای ترۆریستی پاسداران و هێزە بەکرێگیراوەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بۆ چەندەمین جار لە چەند ساڵی ڕابردوودا, هێرشیان کردۆتە سەر ژینگەی کوردستان و ئاگریان بەرداوەتە دارستانەکانی شاروناوچەکانی کوردستان.
نوێترین پیلانی رژیمی دیکتاتۆری و دەست و پێوەندەکانی بۆ ئاگر بەردان لە لێڕەوارەکانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی گەلاوێژ ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە ئاوایی ئاسناوەی مەریوانەوە دەستی پێی کردوە و هەتا دارستانەکانی کامیاران ئاگر تەشەنەی سەندوەو بڵاوەی کردوە.
هەرچەند ژینگە پارێزە ئازیزەکانی کوردستان, پێشمەرگانە و ماندوو نەناسانە شەو و ڕۆژ بەدەستی بەتاڵ و بە بوونی کەمترین ئیمکاناتی ئاگر کوژاندنەوه بەرەنگاری ئەم پیلانەی دەسەڵات بوونەوە, بەڵام زیانێکی بەرچاو له ژینگەی کوردستان کەوتوە.
دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە و سپای ترۆریستی پاسدارانیهوه ههوڵ بۆ بهلاڕیدابردنی شۆڕشی ژینا دهدا و بە ههر شێوهیهک که بۆی ئهنجام بدرێ ههوڵی تۆڵهسهندنهوه و سەرکوتی خەڵکی بێتاوان و بێزار لە ستەم لە کوردستان و ئێران دهکات. سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵە جینایەتکارانەی ڕژیم, بینیمان و دەیبینین کە یەکگرتوویی لە نێوان چین و توێژەکانی کوردستان چەندە بەهێزە و هیچ بەربەستێک ناتوانێ ڕێگە لە هەستی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕان بگرێت.
دەسەڵات بەبیانووی بوونی هێزی پێشمهرگه و پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی دارستان و ناوچه سنووریهکان، پاساو بۆ ئهو جینایهته نائینسانی و دژه مرۆیه دێنێتهوه و لهو ڕێگهوه ههوڵ دهدات ژینگه و سروشتی دڵڕفێنی کوردستان بشێوێنێ، بهڵام خەڵکی کوردستان و ژینگە پارێزە ماندوونەناسەکان پێشمەرگانە بەرپەرچی ئەم پیلانەی دژمنیشیان داوهتهوه.
هەر بەو هۆیەوە, سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی جینایەتەکانی دەسەڵات, ڕایدەگەینێت کە پشتیوانی لە هەموو ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە جەماوەریەکانی خەڵک, دژ بە پیلانەکانی ڕژیمی ئاخوندی دەکات و هەموو جۆرە ناڕەزاییەکی خەڵک دژ بەو دەسڵاتە دژە مرۆڤە بەرحەق دەزانێت. ئاشکرایە کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بۆ سەرکوت کردنی خەڵکی بێتاوان لە ئێران و کوردستان لە هیچ جینایەتێک درێغی ناکات و هەموو توانای خۆی بۆ مانەوە لە دەسەڵات بەکار دێنێ.
جارێکی دیکە پێزانینی خۆمان بۆ فیداکاری و لەخۆبردوویەکانی ژینگە پارێزانی خاکی نیشتمان ڕادەگەینین و سپاسی ماندوو بوونیان دەکەین و دڵنیان دەکەینهوه کە ئاسۆی ڕزگاری لەدەستی داگیرکەر ڕوون و بەرچاوه.
مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی دژە مرۆڤی ئاخوندی
سەرکەوێ بزوتنەوەی ئازادیخوازی دژ بە دیکتاتۆر
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی