هاونیشتمانیانی کوردستان!
کەس و کاری شەهیدانی سازمانی خەبات!
کادرو پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
ڕۆژی یەکشەممە ۱µی گەلاوێژی ۱۴۰۲ ی کۆچی خۆری پلۆنۆمی یەکەمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەتەم، کۆنگرەی شۆڕشی ژینا بە ئامادە بوونی سکرتێری گشتی و ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە دەقیقەیەک بێدەنگی و فاتیحەو بە سڵاو و درود بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی سازمانی خەبات و مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و بەتایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا، دەستی بە کارەکانی کرد.
لە سەرتادا بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی کومیتەی ناوەندی کرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانیان, لە خوای گەورە سەرکەوتنیان لە سەر ڕێبازی کوردایەتی و ئازادیخوزای و ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات بۆ داواکردن.
دوایەش باسێکی لە پێوەند بە هەلومەرجی سیاسی جیهان، ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست، هەولومەرجی ئێران، کوردستان و هەروەها سازمانی خەبات و کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەبات پێشکەش کرد. بەڕێز سکرتێری گشتی هومیدی خواست ئەندامانی کومیتەی ناوەندی لە ئەرک و کارەکانیاندا سەرکەوتوبن و بتوانن سازمانی خەبات بەرەو قۆناغێکی باشتر بەرنە پێش و پیلانەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی پوچەڵ بکەنەوەو بە هەلوێست و کردەوەی شۆڕشگێڕانەو تێکۆشانی بەردەوام، لە پێناو ئامانجەکانی گەلی ستەملێکراوی کوردو سازمانی خەبات لە تێکڕای بوارەکاندا زیاتر تێ بکۆشن.
سکرتێری گشتی بە پشت بەستن بە بڕیاڕەکانی کۆنگرەی حەوتەم، نەخشە ڕێگەی کارکردنی کومیتەی ناوەندی و کارو چالاکی کومیسیۆن و ئورگانەکانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو خستە بەردەم ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کە ئەو نەخشە ڕێگەی کارکردنە لە چوارچێوەی نامیلکەیەکدا چاپ دەکرێ و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان و چوارچێوەو سنووری کاری ئورگانەکان و بەرپرسان.
بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی باسی لە سیاسەتی دژمنکارانەی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر جەماوەری کوردستان و هەروەها کەمتەرخەمی دەسەڵاتداران لە حاست ژینگەی کوردستان و ئاور تێبەردانی لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستانی کرد و دەست خۆشی و سپاسی لە ژینگە پارێزانی شارەکانی مەریوان، بانە، سەقز و سنە و شارەکانی دیکەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات ی کرد کە بە شێوەیەکی تۆکمە بەشداری لە چالاکیە مەدەنیەکان دەکەن و لە کوژانەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی کوردستان و خزمەت بە ژینگەی کوردستان و زمان و کەلەپوری نەتەوەیی دەوری بەرچاویان هەیە.
ئەندامانی کومیتەی ناوەندی دڵنیان کە گەلی تێکۆشەر و ستەملێکراوی کورد و گەلانی دیکەی ئێران بە خەباتی یەکانگیرو شۆڕشی تێکڕایی، شۆڕی ژینا بەردەوام دەبێ بە بەردەوامی شۆرش و ڕاپەڕین لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، لە ئاکامدا جەماوەری ئێران و کوردستان بە سەر ئەو دەسەڵاتە جینایەتکارەدا سەردەکەون.
ئەندامانی کومیتەی ناوەندی لە پلۆنۆمی یەکەم، داوایان لە هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستانی ئێران و هەروەها تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە ووڵاتانی ئوروپایی و وولاتانی ئەمریکا و کەنەدا کرد، چالاکیەکانیان پەرە پێ بدەن و لە بەرەوپێشبردنی زیاتری سازمانی خەبات دەوری بنەڕەتی بگێڕن و ئەو ووتەیەی کە سازمانی خەبات ئی هەموو تێکۆشەرانی ڕێبازەکەیەتی و هەموان پێویستە ئەرکەکانمان بە باشی جێ بە جێی بکەین تا ڕێبازی پیرۆزی سازمانە خۆشەویستەکەی گەلی کورد زیاتر گەشە بستێنێ.
لە بەشێکی دیکەی کاری پلۆنۆم، پەرە پێدان بە هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران لە پێناو هاتنە دیی ئامانجەکانی گەلی ستەملێکراوی کورد و گەلانی دیکەی ئێران و بۆ خەبات بەربەرەکانێ لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و سەڵتەنەت خوازی و هەروەها بۆ دامەزراندنی حکومەتی دیموکڕاتیک و پاڕڵمانی لە ئێراندا پێداگری لە سەر کرایەوە.
کومیتەی ناوەندی سوتاندنی لێڕەوار و دارستانەکانی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی مەحکوم کردو سپاس و پێزانینی پێشکەش کرد بە کچان و کۆڕانی تێکۆشەر لە شارو ناوچەکانی کوردستان، رێکخراوە مەدەنیە ژینگە پارێزەکان، ئەو مامۆستا ئایینیانەی ئیسلام کە بە بەشداری کردن لە کۆژانەوەی لێڕەوارەکان و هاندانی خەڵک بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی نیشتمانی و نەتەوەیی ژینگە پارێزی دەوریان گێڕاوە.
دوایین بڕگەی کاری پلۆنیۆم، دیاری کردنی بەرپرسی کومسیۆن و ئورگانەکانی سازمان و دیاری کردنی ئەرک و بەرپرسیاریەکان بوو کە بە خۆشیەوە ئەو بڕگەی کاری پلۆنۆمیش بە باشی و سەرکەوتویی لە چوارچێوەی سیاسەت و بەرنامەکانی سازمانی خەبات جێ بە جێ کران.لە کۆتاییدا سپاس و قەدرزانینمان پێشکەش بە هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات پێشکەش دەکەین و دڵنیاین سازمانی خەبات لە ڕەوتی شۆرشی ڕزگاڕیخوزای و ئازادیخوزای و لە شۆڕش لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بەرەو پێش دەچێ و زیاتر گەشە دەستێنێ.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەو ڕەوای گەلی کورد
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۱· ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ی کۆچی خۆری