ئەنیس موهمدی هاوژینی حوسێن ماهینی یاریزانی پێشووی یانەی پێرسپۆلیس، بابەتێکی لەسەر هێرشی بەکرێگیراوانی ئەمنییهتی بۆ سەر ماڵەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: من لە ماڵەوە نەبووم، ماڵەکەیان وێران کردووە، بۆچی ئەوەندە تووشی سترێسمان دەکەن، منداڵەکانم مردن لە ترسان.هەروەها ناوبراو پێشتریش باسی لە بانگهێشتکردنی خۆی بۆ داواکاری گشتی بە تۆمەتی دروستکراوی وەک: "بەرهەمهێنان، ناردن، دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی قێزەون و ناشیرین لە ڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەرهوه" کردبوو.